Abdullah Shukur
01 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2016
بینگۆل
لەکاتی تێپەربوونی ئۆتۆمبێڵێکی زریپۆشی پۆلیس بۆمبێکی چێنراو لە لایەن چەکدارانی پەکەکە تەقییەوە و بە هۆیەوە پێنج پۆلیس گیانیان لەدەستدا و چوار پۆلیسیش بە سەختی برینداربوون.
پارێزگای بینگۆل یاڤوز کۆشگەر بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئۆتۆمبێڵێک لە کەناری رێگا بەدەم ئۆتۆمبێڵێکی زریپۆشی پۆلیس تەقیوەتەوە و بەم ھۆیەش و پێنج پۆلیس گیانیان لەدەستدا و چوار پۆلیسیش بە سەختی برینداربوون.
کۆشگەر راشیگەیاند کە ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکەدا بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردارە بەردەوامە.