Abdullah Shukur
03 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2016
دیاربەکر - AA
لە کاتی تێپەربوونی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی تورکیا، بۆمبێکی چێنراو کە لەلایەن پەکەکە دانرابوویەوە تەقییەوە و لە ئاکامدا حەوت سەرباز بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
بەپێی زانیارییەکان، لەسەر رێگای دیاربەکر و سیلڤان لە کاتی تێپەربوونی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی تورکیا، بۆمبێکی چێنراو لەلایەن چەکدارانی پەکەکە تەقییوەتەوە و حەوت سەرباز بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
لە دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کران.