Mohammed Baqi Hussein
02 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2016
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا وڵاتانی هه‌ژار به‌ده‌ست كێشه‌ی په‌نابه‌ران و كۆچه‌وه ده‌ناڵێنن، وڵاتانی رۆژئاوا له‌خۆشگوزه‌رانی و رابواردن درێغی ناكه‌ن.
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌مانه خۆیان له تراجیدیای ملیۆنەها مرۆڤ بێ ئاگا ده‌كه‌ن. ئه‌مه دوو فاقه‌ییه، نادادگه‌رییه، ئه‌مه قبووڵناكه‌ین. بێگومان قه‌یرانی په‌نابه‌ران و كۆچ كاریگه‌ری له‌هه‌موومان كردووه. تا هۆكاره‌كانی كۆچ بنه‌بڕ نه‌كرێن، ئه‌م كێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر نابێت".
ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كینیا له‌گه‌ڵ هاوتا كینییهكهی ئوهورو كینیاتا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی به‌ست و رایگه‌یاند کە باوه‌ڕیان به‌وه هەیه لهدیدارهكانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كینیادا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامی باش بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند کە توركیا ده‌رگای به‌ڕووی سێ ملیۆن په‌نابه‌ری سووری و عێراقیدا كردووه‌ته‌وه وڵاتێكه باش له كێشه‌كانی كینیا تێده‌گات و گوتی: "ئێمه‌ش وه‌ك كینیا پێمان وایه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به به‌رپرسیارێتیی زیاتر هه‌ستێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و لووتكهیهی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌فته‌ی رابردوو رێكیانخست یه‌كێك بووه له هه‌نگاوه گرنگه‌كانیان.
ئه‌ردۆغان گوتی: " لووتكهکه بۆ یه‌كه‌مجار هه‌موو به‌شدارانی كێشه‌كه‌ی له‌ژێر سه‌قفێكدا كۆكرده‌وه. ته‌نها به‌ڵێنه‌كان به‌س نییه بۆ گه‌یاندنی لووتكه‌كه به ئامانجه‌كه‌ی. پێویست به جێبه‌جێكردن ده‌كات. با بزانین تا چه‌ند به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێده‌كرێن. به‌داخه‌وه له‌كاتێكدا وڵاتانی هه‌ژار به‌ده‌ست كێشه‌ی په‌نابه‌ران و كۆچه‌وه ده‌ناڵێنن، وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی رۆژئاوا له‌خۆشگوزه‌رانی و رابواردن درێغی ناكه‌ن. ئه‌مانه خۆیان له تراجیدیای ملیۆنەها مرۆڤ بێ ئاگا ده‌كه‌ن. ئه‌مه دوو فاقه‌ییه، نادادگه‌رییه، ئه‌مه قبووڵناكه‌ین. بێگومان قه‌یرانی په‌نابه‌ران و كۆچ كاریگه‌ری له‌هه‌موومان كردووه. تا هۆكاره‌كانی كۆچ بنه‌بڕ نه‌كرێن، ئه‌م كێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر نابێت".