Rewa Mahmut Hasan
03 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2016
ئەنقەرە
یاردەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک گەیشتە مەکەدۆنیا و لە شاری ئوسکوپی پایتەختی ئەو وڵاتە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
دوای ئەوەی کە هەریەک لە جەهەپە و هەدەپە بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی پەرلەمانتاران، سکاڵایان لە دادگای دەستووری تۆمار کرد و دواتر سکاڵاکەیان رەت کرایەوە، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش بڕیارەکەی دادگای دەستووری لەجێی خۆی دانا وگوتی:
"ئەوەی لێرەدا گرنگە بڕیاری دادگای دەستووریە کە بەپێی گونجان لەگەڵ پرەنسیپی دەسەڵاتە جیاوازەکان مامەڵە دەکات. لەو بارەیەوە بڕیاری دادگای دەستووریی لەجێ خۆیەتی و راستە. لەمەودوا هەڵبەت هەر دۆسیەیەکی هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی دانە بەدانە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و دوای رەوانە کردنی دادگاکان بڕیاریان لەسەر دەدرێت. واتە لەمەودوا دادگای تایبەت دۆزەکان یەکلایی دەکاتەوە نەک دادگای باڵا".