Muhammet Ali Kemal
09 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2016
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەتی ئەو وڵاتە نومان کورتوڵموش، رایگەیاند: ''بەردەوام دەبین لە درووستکردنی رێگاوبان و پردەکان. کاتێک ئەمە دەڵێین کەسانێک دەهری دەبن. دەڵێن 'کاتێک ئەم هەموو تێرۆرە هەیە، ئێوە چۆن باسی رێگا و پرد دەکەن'. ئەی کەسی بێ هەست، خودی تێرۆر ئەمەی دەوێت، ئەو دەیەوێت خۆت بخۆیتەوە، بێ دەنگ بیت، قسە نەکەیت، بترسیت، بسڵەمیتەوە و هیچ نەکەیت. هەر لە رقی ئەوان، چی پێویست بێت بیکەین ئەوە دەکەین''.
کورتوڵموش ئاماژەی بەوەکرد ئەو بەڵێنانەی کە ئاکپارتی لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا دابوونی لە ماوەی سێ مانگدا جێبەجێی کردن و ئەو بەڵێنانەی بردە سەر کە بەگەلی دابوو، گوتیشی: ''ئەوان دەیانەوێت لەرێگەی بۆمب و تیرۆرکردنەوە بمانترسێنن. ئێمەش بە پێچەوانەوە، بەڵێنی چیمان دابێت، جێبەجێمان کردووە. هەر لە کیشەی کرێکارانەوە، تاوەکو دامەزراندنی مامۆستایان. ئایا بەڵێنی درووستکردنی رێگاوبان و پردمان داوە؟ بەردەوام دەبین لەسەر درووستکردنیان. کاتێک ئەمە دەڵێین کەسانێک دەهری دەبن. دەڵێن 'کاتێک ئەم هەموو تێرۆرە هەیە، ئێوە چۆن باسی رێگا و پرد دەکەن'. ئەی کەسی بێ هەست، خودی تێرۆر ئەمەی دەوێت، ئەو دەیەوێت خۆت بخۆیتەوە، بێ دەنگ بیت، قسە نەکەیت، بترسیت، بسڵەمیتەوە و هیچ نەکەیت. هەر لە رقی ئەوان، چی پێویست بێت بیکەین ئەوە دەکەین. کارگەکان، رێگاوبان، بەنداوەکان و زانکۆکان درووست دەکەین، فڕۆکەخانەکان فراوان دەکەین، ژمارەی شوێنە کۆمەڵایەتییەکان بۆ گەلەکەمان زیاددەکەین. بەڵێنی چیمان دابێت، ئەنجامی دەدەین. ترسان و سڵەمینەوە بوونی نییە، بەردوام دەبین لەسەر ئەو رێگایەی گرتوومانەتە بەر. ئێمە لە دنیادا تەنها ئامادەی لیپرسینەوەین لەلایەن گەلەوە و لە ئاخیرەتیشدا لەلایەن خوای گەورەوە. ئێمە جگە لە گەل و خوا ئەستۆپاکی هیچ کەسی دیکەمان ناوێت. لەبەردەم هیچ کەسدا نانوشتێینەوە، لەبەردەم هیچ کەسدا سەر شۆڕ ناکەین''.
نومان کورتوڵموش رایگەیاند: ''ئێمە بۆ ئەم کارە خۆمان بەهێز دەکەین، ئەگەر تورکیایەکی بەهێز بوونی نەبووایە، ئەوا زۆر بەروونی دەیڵێم، ئەگەر تورکیای ساڵانی ٦٠ و ٧٠کان بووایە، ئەوا ئێمە نەماندەتوانی دەرگا بۆ دوو ملیۆن و ٧٥٠ هەزار سووریی بکەینەوە. ئەگەر ئێستا تورکیای ٧٠کان بووایە، ئەوا تورکیا نەیدەتوانی بەو شێوەی بەهێزە پشتی خەباتی فەڵەستین بگرێت. ئایا ئەوەندە بەسە؟ نەخێر بەس نییە. ئێمە نەک تەنها لێپرسراو بین لە ٧٨ ملیۆن هاووڵاتیمان بەڵکو لە وڵاتانی قەوقازەوە تاوەکو وڵاتانی بەڵقان، لەویوە تاوەکو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لێپرسراوین لەبەرامبەر هەموو تاکێکی ئەو شارستانێتییانەی لە جوگرافیاکەماندا هەیە و میللەتێکی پەیوەستین بەوانەوە. رێگەی ئەمە لە بەهێزبوونەوە تێدەپەڕێت''.