Rewa Mahmut Hasan
04 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2016
بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی کۆمەڵگەی ئیسلامی ئەمریکای باکوور و ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆڕو کۆبوونەوە، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش گەیشتە شاری شیکاگۆ باکووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
کورتوڵموش لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە شارستانیەتی ئیسلامی رووبەڕووی گەورەترین هەڕەشە بۆتەوە و ژمارەی لۆبیەکانی ئیسلامۆفۆبیا لە تەواوی جیهان و بەتایبەتی لە ئەمریکا رووی لە زیادبوونە.
کورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا لەچەندین لاوە رووبەڕووی گرووپە تیرۆریستیان دەبێتەوە، لەلایەک پەکەکە و داعش لەلایەکی دیکەوە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ. ئاشکراشی کرد کە ناکرێت فەتۆ تەنیا وەک هەڕەشەیەک بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا لێک بدرێتەوە بەڵکو ئەو رێکخراوە هەڕەشەیە بۆسەر ئەمریکا وتەواوی جیهان.
کورتوڵموش باسی لە شەوی ١٥ی مانگی تەمووزی پێش رابردوو کرد کە تێیدا سەرانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، هەوڵی ئەنجامدانی کودەتایان دا کە بەهۆیەوە ٢٤١ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە دوو هەزاری دیکەیش بریندار بوون.
کورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا ئەگەر بهاتایا ئەو رووداوانە لەناو ئەمریکادا روویان بدایە ئەو کات کاردانەوەیان چی دەبوو، بۆ نموونە ئەگەر کۆشکی سپی و کۆنگرێس بۆردومان بکرایە و هەوڵی کوشتنی باراک ئۆباما بدرایە، ئەوا چی رووی دەدا؟ هەر بۆیە دەبێت پرسی هەوڵی کودەتا بە جدی وەربگیرێت.