Rewa Mahmut Hasan
12 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2016
ئەنقەرە
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش سەبارەت بە گوتەکانی کلچدارئۆغڵو لەبارەی سیستەمی سەرۆکایەتییەوە دوا و گوتی: "خۆزگە ئەم قسەی نەکردبایە. لە تورکیا چیتر زۆر شت گۆڕاوە. ئەوانەی دڵیان بە ئیرادەی میللەت ناکرێتەوە، چیتر دەرفەتی ئەوەیان لەبەر دەستدا نییە بەهەر شێوەیەک لە شێوەکان بەبێ خوێن ڕشتن یان بە خوێن ڕشتن، بتوانن دەست وەربدەنە ئەو ئیرادەیە. ئەو سەردەمە بووەتە رابردوو و ئیتر بووەتە مێژوو".
نومان کورتوڵموش بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی رۆژانی دۆزجە کرد لە ناوەندی کلتوری ئەتاتورک لە ئەنقەرە و دواتر وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ناوبراو باسی گرنگی دانانی دەستورێکی نوێ کرد و گوتی: "ئەگەر ٣٣٠ دەنگ بریاریان لەسەر نەدرا، ئەوا پرسەکە هەڵدەگیرێت و لەرۆژەڤدا باسی لێوە ناکرێت ئیتر،لەو دۆخەدا،کە پێویستە یاساکانی دیموکراتی پەیرەو بکرێت و باسی لێوەبکرێت، باس کردن لە خوێن ( مەبەست لێی گوتەکانی کڵچدارئۆغڵوە) جگە لە گەرانەوە بۆ خوەکانی پێشتر هیچی تر نیە. ئێمە باس لە دەستوور و گۆرانکاری دەکەین کە خەلک داوای دەکات. باس لەگۆرانکاری دەکەین لەناو پەرلەماندا، نەک تەنیا ئاک پارتی هەموو پارتەکانی ناو پەرلەمان دەمانەوێت قسە لەسەر ئەمە بکەن .لەکاتێکی ئەوهادا باس کردن لە خوێن، زۆر ناخۆشە و هیوادارام سەرۆکی گشتی( مەبەست لێی کڵچدارئۆغڵوە) پەشیمان بێتەوە لە گوتەکانی خۆی و شەرم دایگرێت".