Mazın Asad
12 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2016
دیاربەکر - AA
تەقینەوەیەک لە ناوەندی شارۆچکەی سوور لە دیاربەکر روویدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، تەقینەوەکە لە ماڵێک لە گەڕەکی ساریکامش لە شارۆچکەکە ھاتووەتە ئاراوە.
دەنگی تەقینەوەکە لە زۆربەی شارۆچکەکانی ئەو شارە ھەستی پێکراوە.
ھاوکات ژمارەیەکی زۆر لە ئامبولانس بۆ شوێنە تەقینەوەکە گواسترایەوە و پێشبینی دەکرێت تەقینەوەکە لەکاتی ئامادەکردنی بۆمبدا روویدابێت.