کڵچدارئۆغڵو: "پێویسته تورکیا بەخێرایی بگەرێتەوە سەر رۆژەڤی راستەقینەی خۆی"
- سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، لە بەردەم بارەگاری ناوەندی گشتی پارتەکەی لە شاری ئەنقەرە گوتارێکی پێشکەش بە جەماوەری کرد.
Arbil
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، لە بەردەم بارەگاری ناوەندی گشتی پارتەکەی لە شاری ئەنقەرە گوتارێکی پێشکەش بە جەماوەری کرد.
کەمال کڵچدارئۆغڵو گوتی: "خەڵکی ئەم وڵاتە بژاردەی خۆی بۆ دیموکراسی بەکارھێنا نەک گوشار، دیموکراسیان بەرز کردەوە".
کەمال کڵچدارئۆغڵو گوتیشی: "دوای ئەم کاتە تورکیا بەخێرایی دەبێت بگەرێتەوە سەر رۆژەڤی راستەقینەی خۆی".
کەمال کڵچدارئۆغڵو سوپاسی ھەموو لایەکی کرد و راشیگەیاند "لە دڵەوە سوپاسی برایانم لە ئاک پارتییەکان، وڵاتپارێزان، مەھەپەییەکان، ھەدەپە، سەعادەت دەکەم کە پشتگیری ئێمەیان کرد".
کڵچدارئۆغڵو گوتیشی: "ئیتر ھیچ کەسێک ناتوانێت نامەی دەستبەکاربوون نەدات. ئیتر لەمەودوا ناتوانێت لە ژوورە داخراوەکانەوە کودەتا بەسەر ئیرادەی میللەتدا بکات".
سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە کۆتاییدا گوتیشی: "باوەش بۆ ھەموو کەس دەکەینەوە، ئەوانەی رەخنەشمان لێ دەگرن. رق و کینە بەرامبەر ھیچ کەسێک بەکارناھێنین".