Musa Samur,Muhammet Ali Kemal
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو بە مەبەستی دەنگدان لەچوارچێوەی گشتپرسی وڵاتەکەیدا سەبارەت بە دەستوور، کاتژمێر 11:30 سەردانی خوێندنگەی چوکورومبار ئەرجەنتینی لە ناوچەی چانکایای ئەنقەرە کرد.
لەکاتی هاتنیدا بۆ خوێندنگەکە، کەمال کڵچدارئۆغڵو لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە چەپڵە پێشوازیی لێکرا و لەگەڵ هەریەک لە هاوسەرەکەی، سەلڤی و کوڕەکەی، کەرەم کڵچدارئۆغڵودا، دەنگیان دا.
کەمال کلچدارئۆغڵو لەدوای دەنگدان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان، رایگەیاند ''هەڵمەتێکی ئێجگار جوانمان بەڕێوەبرد. هەموو هاووڵاتییانمان لە ئامێز گرت، هیچ کەسمان پەراوێز نەخست. ئەمڕۆ دەنگ لەسەر چارەنووسی تورکیا دەدەین. هەموو هاووڵاتییانمان لەچوارچێوەی هەستکردن بە لێپرسراوێتییدا دەچن و دەنگی خۆیان دەدەن. زۆر دڵخۆشم. پشت بە خوا ئەنجامێکی خێرداری لێدەکەوێتەوە و هەموو پێکەوە دەرفەتی باسکردنی کێشە سەرەکییەکانی دیکەی تورکیامان دەبێت''.