Sangar Hamad Azeez
15 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2016
دۆسیەکانی هەریەک لە سەرۆکی گشتی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش لەگەڵ پەرلەمانتاری جەهەپە لەڤەنت گۆک، کە پێکدێت لە ١١ دۆسیە گەیشتە داواکاری گشتی ئەنقەرە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا ١١ دۆسیەی لە بارەی پەرلەمانتارەکانەوە رەوانەی داواکاری گشتی ئەنقەرە کردووە.
کەمال کڵچدارئۆغڵو و سەڵاحەددین دەمیرتاش بە دوو ماددە تۆمەتبار کراون، یەکەمیان ماددەی ٢٩٩یە لە بارەی سووکایەتی کردن بە سەرکۆمار و دووەمیشیان ماددەی ٣٠١ کە چەند تۆمەتێک لەخۆدەگرێت وەک دژایەتی کردنی گەل، کۆماری تورکیا و پەرلەمانی تورکیا".