Sangar Hamad Azeez
15 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2016
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی سەربازی، لە شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای هەکاری سێ سەرباز بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە نزیک گوندی شاپاتان، بۆمبێکی چێنراو کە لەلایەن ئەندامانی پەکەکەوە دانرابوو، بە کاروانێکی سەربازانی تورکیا تەقییەوە.
بەهۆی رووداوەکەش سێ سەرباز بریندار بوون.
لە ئێستاشدا هەرسێ بریندارەکە لە نەخۆشخانەی شەمزینان لە ژێر چاودێری پزیشکییدان و باری تەندروستیان جێگیرە.
قایمەقامی شارۆچکەکە مورات ئۆزتورک سەردانی بریندارەکانی کرد و لە نەخۆشخانەی زانیاری لەسەر رووداوەکە وەرگرت.
هاوکات دوابەوای تەقینەوەکەش ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە دەستی پێ کرد.