Kosar OSMAN
07 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2016
بەهۆی کەوتنی بەفرێکی زۆرەوە رێگای ژمارەیەک لە گەڕەک و گوندەکانی سنووری پارێزگای هەکاری داخرا.
بەپێی زانیارییەکان زۆرێک لەو کەسانەی پێویستیان بە نەخۆشخانە بووە، بەهۆی داخرانی رێگاکانەوە گیریان خواردووە و کێشەیان بۆ دروست بووە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە تیمەکانی تەندروستی توانیویانە دوای هەوڵێکی زۆر 300 نەخۆش بگەیەننە نەخۆشخانەکان.
لە 4 رۆژی رابردوودا تیمەکانی تەندروستی بە 41 ئەمبووڵانس و 152 کارمەندەوە بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە نەخۆشەکان و گەیاندنیان بە نەخۆشخانەکان.