Kosar OSMAN
07 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2016
بەهۆی بارینی بڕێكی زۆری بەفر لە رۆژهەڵاتی توركیا ژمارەیەكی زۆر لە گەڕەك، گوند و شارۆچكەی ئەو ناوچەیە رێگاكانیان گیراوە. ئەو ناوچانەی رێگەكانیان گیراون بریتین لە: 131 گوندی ئەرزەڕۆم، 181 گوندی دێرسم، 146 گوندی ئاگری، 34 گوندی ئیدر، 6 گوندی قەرس و 5 گوندی ئەردەهان.
جێگەی باسە تیمەكانی راماڵینی بەفر و پاككردنەوەی رێگاكان لەم ناوچانە بە بەردەوامی كاردەكەن، بەڵام بەهۆی بارینی بەفر بە شێوەیەكی بەردەوام تا سنوورێكی دیاریكراو دەتوانن جێ دەستیان دیاربێت.
بەپێی زانیارییەكان شەوی رابردوو لەگەڵ بارینی بەفرێكی زۆر، پلەی گەرمی بە رادەیەكی چاوەڕواننەكراو لە ناوچەكانی قەرس و ئەردەهان دابەزیوە، كە ئەوە خۆی لەخۆیدا مەترسیی زیاتر دەكات، چونكە لەم كاتەدا زۆربەی گوندەكان رێگەكانیان داخراوە و نەخۆش بە ئاسانی ناگەیەنرێنە نەخۆشخانە.