Kosar OSMAN
22 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2015
چەکدارانی پەکەکە بە بەرد و مۆڵۆتۆف پەلاماری قوتابخانەیەکیان لە شاری هەکاری دا.
بەپێی زانیاریی وەرگیراو چەکدارانی پەکەکە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەیان کردووەتە بیانووی ئەمە و هێرشی کردووەتە سەر ئامادەیی ئانادۆڵو لە گەڕەکی کڕان.
لە ئاکامی ئەو هێرشە زیانێکی زۆر بە قوتابخانەکە گەیشت، بەڵام کوژراو و برینداربوونی لێنەکەوتەوە.
هاوکات هێزەکان بۆ دۆزینەوەی چەکداران دەستیان بە پشکنین کرد.