توركيا

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو هەڵبژاردنی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵی بردەوە

- لە پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵدا، کاندیدی جەهەپە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

Yusuf Aydın Deniz, Rewa Mahmood Hasan, Abdullah Shukur  | 23.06.2019 - نوێکردنەوە : 24.06.2019
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو هەڵبژاردنی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵی بردەوە

Arbil

ئیستانبوڵ - AA

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵدا، ١٠ ملیۆن و ٥٧٠ هەزار و ٢٢٢ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، تیایدا لەکۆی٣١ هەزار و ١٨٦ سندوق، ٣٠ هەزار و ٩٨٩ سندوقیان کرانەوە.

بەپێی ئەنجامەکانی بەرایی هەڵبژاردنەکان، لەسەدا ٩٩،٣٧ی سندوقەکان کراونەتەوە و ٨ ملیۆن و ٨٦٨ کەس دەنگی داوە و لەوانە ٨ ملیۆن و ٦٩٦هەزار و ٥٥٢ دەنگ هەژمار کراون. بەوپێیەش رێژەی بەشداربوون لەسەدا ٨٤،٤٢ بووە.

کاندیدی جەهەپە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، چوار ملیۆن و ٦٩٨ هەزار و ٧٨٢ دەنگ، کاندیدی ئاک پارتی بینالی یڵدرم، سێ ملیۆن و ٩٢١هەزار و ٢٠١ دەنگی بەدەست هێناوە. ئیمامئۆغڵو لەسەدا ٥٤.٠٣ی دەنگەکان و بینالی یڵدرم-یش لەسەدا ٤٥،٠٩ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە. بەپێی ئەنجامی ئەو سندوقانەی کە کراونەتەوە جیاوازی دەنگی نێوان هەردوو کاندید، ٧٧٧ هەزار و ٥٨١ دەنگبووە. کاندیدەکانی دیکەش لەسەدا ٠،٨٨ واتە ٧٦ هەزارو٥٦٩ دەنگیان بەدەست هێناوە.

بەپێی ئەو ئەنجامانە، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بووە سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ.

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان بێت بەراورد بە هەڵبژاردنی ٣١ی ئازار، لەم هەڵبژاردنەدا جیاوازی زۆر هاتووەتە ئاراوە.

کاندیدی جەهەپە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە تەواوی شارەوانییەکانی سەر بە پارێزگای ئیستانبوڵدا دەنگەکانی زیادی کردووەو بەپێچەوانەشەوە بینالی یڵدرم لە تەواوی شارەوانییەکاندا دەنگەکانی کەمی کردووە.

ئیمامئۆغڵو لە شارۆچکەکانی، ئادالار، ئاڤجلار، باکرکۆی، چەتالجا، سیلیڤری، شیلە و شیشلی رێژەی دەنگەکانی خۆی بە بەراوورد بە ھەڵبژاردنی پێشوو بە رێژەی لەسەدا حەوت تا لەسەدا ١٠ زیاد کردووە. ئیمامئۆغڵو زۆرترین رێژەی دەنگی لە شارۆچکەی ئادالار بەدەستھێناوە.

لەلایەکی دیکەش یڵدرم لە شارۆچکەکانی وەک ئادالار، بویکجەکمەجە، چەتالجا، شیلە و سیلیڤری رێژەی دەنگەکانی لە نێوان لەسەدا ٦ بۆ لەسەدا ٧ کەمیکردووە. یڵدرم لە ھەردوو شارۆچکەی چەتالجا و شیلە زۆرترین دەنگی لەدەستداوە.

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو زۆرترین رێژەی دەنگی لە شارۆچکەی بەشیکتاش بە رێژەی ٨٣.٧١ ھێناوە و دواتریش لە شارۆچکەی کادیکۆی سەدا ٨١.٧١ و لە باکرکۆی سەدا ٧٩.١٧ و لە شارۆچکەی شیشلی-یش لە سەدا ٧٣.٣١ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە.

ئیمامئۆغڵو لە ھەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار سەدا ٥٧.٥٠ی دەنگەکانی لە شارۆچکەی بەیلیکدوز بەدەسھێنابوو، کەچی لەم ھەڵبژاردنەی ئێستا رێژەی دەنگەکانی لەو شارۆچکەیە بەرز کردەوە بۆ ٦١.٧٩ لەسەدا.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın