Hanife Sevinç,Mustafa Hatipoğlu
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە، ئەنگین ئاڵتای رایگەیاند کە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو نامەی دەستبەکاربوونی لە دەزگای هەڵبژاردنی پارێزگاکە وەرگرت.
کاندیدی جەهەپە بۆ شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کە لەهەڵبژاردنەکانی شارەوانیی ٣١ی ئازاردا سەرکەوتنی بەدەست هێنا، ئەمڕۆ نامەی دەستبەکاربوونیی کە لەلایەن دەزگای هەڵبژاردنی پارێزگاکەوە ئامادە کرابوو، لە دادگای ئیستانبوڵ وەرگرت.
ئیمامئۆغڵو لەلایەن ئەندامانی پارتەکەیەوە پێشوازی لێکراو دواتر سەردانی دادگای کرد و چوویە نێو دەزگای هەڵبژاردنی پارێزگاکە.
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە، ئەنگین ئاڵتای رایگەیاند کە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو نامەی دەستبەکاربوونی لە دەزگای هەڵبژاردنی پارێزگاکە وەرگرت.