Zafer Fatih Beyaz,Enes Kaplan,Rewa Mahmood Hasan
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکاریی پیشەسازی بەرگری بە سەرۆکایەتی، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجام درا.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی کۆماریی دوور لەچاوی میدیاکان بەڕێوەچوو، کاتژمێر و نیوێکی خایاند.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی و گەنجینە بەرات ئاڵبایراک، وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیلو، وەزیری بەرگری خولوسی ئاکار، سەرۆکئەرکانی سوپا یاشار گولەر و سەرۆکی پیشەسازی بەرگری ئیسماعیل دەمیر ئامادەی بوون.