Rewa Mahmood Hasan
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی جەهەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو لەبارەی وەرگرتنی نامەی دەستبەکاربوون لەلایەن ئەکرەم ئیمامئۆغڵوەوە گوتی، "ئەم سەرکەوتنە، سەرکەوتنی ئەو کەسانەیە کە بۆ خزمەتکردنی ئەم کۆمەڵگەیە کەوتوونەتە رێ. ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی ملیۆنان کەسە کە خوازیاری پێکەوە ژیانن".
لەکاتی سەیر کردنی مەراسیمی وەرگرتنی نامەی دەستبەکاربوون لەلایەن ئیمامئۆغڵوەوە لە تەلەڤیزیۆنەکانەوە، کڵچدارئۆغڵو پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە.
کڵچدارئۆغڵو ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو زۆر دڵخۆشە.
کەمال کڵچدارئۆغڵو ئاماژەی بەوەداوە کە سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەست هێناوە و دەڵێت: "بۆ تورکیا، بۆ منداڵەکانمان، بۆ داهاتووی ئەوان، لەپێناو دیموکراسییەکەماندا، هەموو پێکەوە بۆ ژیانێکی خۆشگوزەران. ئەم سەرکەوتنە، سەرکەوتنی ئەو کەسانەیە کە بۆ خزمەتکردنی ئەم کۆمەڵگەیە کەوتوونەتە رێ. ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی ملیۆنان کەسە کە خوازیاری پێکەوە ژیانن. تەنیا بەو چەشنە دەتوانم گوزارشت لە دڵخۆشی خۆم بکەن. هاوڕێ پەرلەمانتارەکانم، یاریدەدەری سەرۆکە بەڕێزەکان کە لە دەستەی بەرێوەبەرێتی پارتەکەن، هاوڕێیانم لە بریکاری سەرۆکی فراکسیۆن و هەموو کارمەندانی جەهەپە، هەموو ئەوانەی شەویان خستە سەر رۆژ، هەوڵیان دا، زەحمەتیان کێشا، ئەنجامێکی باشمان بەدەست هێنا".