Rauf Maltaş
29 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2015
پاڵیوراوی سەربەخۆی شاری ئورفا بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا ئیبراهیم تاتلیسەس وازی لە خۆکاندیدکردن هێنا.
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، هونەرمەندی تورکیا ئیبراهیم تاتلیسەس کە بۆ هەڵبژاردنی 1ی تشرینی دووەم خۆی کاندید کردبوو، وازی لە پاڵاوتنی خۆی هێنا.
تاتلیسەس لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری پێشووی کاروباری کۆمەڵایەتی و کاندیدی ئێستای ئاکپارتی بۆ شاری ئورفا، فاروق چەلیک رایگەیاندووە کە وازی لە پاڵاتنی خۆی بۆ هەڵبژارندەکانی پەرلەمانی کوردستان هێناوە.