Fahrettin İbrahim
31 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2015
لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا 54 ملیۆن و 49 هەزار و 940 کەس بەشداری دەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش 175هزار و 6 سندووق دیاری کراون کە 358یان لە بەندیخانەکان دادەنرێن.
لەو هەڵبژاردنەدا 16 پارتی سیاسی بەشداری دەکەن لەوانەش، ئاک پارتی، پارتی سەربەخۆی تورکیا، پارتی یەکگرتووی گەورە، پارتی کۆماری گەل، پارتی دیموکرات، پارتی چەپی تورکیا، پارتی دیموکراتی گەلان، پارتی کۆمۆنیست، پارتی گەل، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەست، پارت سەعاد. پارتەکانی واتان و رزگاری گەل لە 85 ناوچە بەشدار دەبن. پارتی ماف و ئازادییەکان لە 78 ناوچە بەشدار دەبێت. پارتی رێگەی راست لە 67 ناوچە و پارتی لیبراڵ دیموکرات لە 61 ناوچە بەشداری هەڵبژاردنەکان دەبن. لەسەرانسەری تورکیاش 21 پاڵێوراوی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن.
- کاتەکانی دەنگدان
رۆژی یەکشەممە لە ساعت 08:00 تا 17:00 پڕۆسەی دەنگدان بەردەوام دەبێ و لە دوای ئەو ساعەتە، سندووقەکان دادەخرێن. لەو کاتەدا ئەگەر بێت و کەسانێک لە چاوەڕوانی دەنگدان راوەستابن و دەنگیان نەدابێت بە بڕیاری سەرۆکی لێژنەی سەر سندووق، ژمارەکەیان دیاریی دەکرێ و رێگەیان پێ دەدرێ کە دەنگ بدەن. لە دوای کۆتاییهاتنی ئەو وادەیە بە بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هیچ دەنگێک پەسەند ناکرێت.
بۆ دەنگدەرانی دەرەوەی وڵاتیش کە لە 8ی مانگەوە دەنگدان دەستی پێ کردووە، لەسەر سنوورەکانی تورکیا تا رۆژی یەکشەممە ساعت 5ی ئێوارە ئەو پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت.
بە گشتیی لە نێوخو و دەرەوەی تورکیا 75 ملیۆن و 288 هەزار و 955 هەزار پسوولەی دەنگدان لە نوێنەرایەتییەکان و خاڵەکانی سنووری دابەش کراوە.
بەپێی بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە سەعات 18:00 ئێوارەی ئەمڕۆ پڕوپاگەندەکان کۆتاییان پێ دێت و بەو پێیە پارتەکان و پاڵێوراوانی سەربەخۆ بۆیان نییە بەیاننامەی نووسراو، رێکلام و پڕوپاگەندە بڵاو بکەنەوە، یان لەسەر ئینتێرنێت درووشم و یان نووسراو یان گرتەیەکی ڤیدیۆیی دابەزێنن.
لە رۆژی هەڵبژاردندا لە ساعت 06:00 هەتا ساعت 24:00 خواردنەوەی کحولی نافرۆشرێت و شوێنەکانی فرۆشتن و پێدانی ئەو خواردنانە دادەخرێن.
لەو رۆژەدا جگە لە هێزەکانی ئاسایش هیچ کەسێک بۆی نییە چەک هەڵبگرێت و راگەیاندنەکان بۆیان نییە هەتا ساعت 18:00 هیچ دەرەنجام یان پێشبینییەک لەبارەی هەڵبژاردنەکان بڵاو بکەنەوە و رادیۆکان و ئامرازەکانی دیکەی راگەیاندن لە ساعت 18:00 هەتا 21:00 بۆیان هەیە تەنیا راگەیەنراوەکانی کۆمیسیۆن دەربارەی هەڵبژاردنەکان بڵاو بکەنەوە.
لە دوای ساعت 21:00 راگەیاندنەکان ئازاد دەبن لە بەرنامەکانیان و لە ئەگەری هەر چەشنە گۆڕانکارییەک لەم بارەیەوە تەنیا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بڕیار دەدات.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.