Mohammed Baqi Hussein
02 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2015
سه‌رۆكی گشتی ئاكپارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو رایگەیاند: "براوه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌زاران و بێكه‌سان و سته‌ملێكراوان و ده‌نگ نزمهكانن. ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌مڕۆی سندوقه‌كان، سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی، ئاشتی، دادپه‌روه‌ری و سه‌قامگیرییه. ده‌مه‌وێت جارێكی‌تر جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌مه‌وه، ئه‌مڕۆ ته‌نها ئاكپارتی و لایه‌نگرانی نهیانبردووەتهوه، هه‌موو توركیا بردوویه‌ته‌وه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له باڵكۆنی بینای ناوه‌ندی گشتی پارته‌كه‌یه‌وه وتارێكی پێشكه‌شی لایه‌نگرانی ئاكپارتی كرد.
داودئۆغڵو رایگه‌یاند توركیا له هه‌موو جۆرێكی جه‌مسه‌رگیری، پێكدادان و ئاڵۆزی ده‌رده‌هێنن.
داودئۆغڵو گوتی: "په‌یامی گه‌لمان وه‌رگرت و چی پێویست بكات ده‌یكه‌ین" و به‌رده‌وامبوو له قسه‌كانی.
داودئۆغڵو رایگەیاند: "به شانازی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له 7ی حوزه‌یراندا پێماندابوون لهبهرانبهرتانین. به‌م ئه‌نجامه توركیا له‌و به‌ندانه رزگاریبوو كه كرابوونه قاچه‌كانی و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی تێپه‌ڕاندووه كه هه‌وڵده‌درا بۆی دروستبكرێن. جارێكی‌تریش نیشانیداوه كه له‌مه‌ودواش ئه‌و به‌ربه‌ستانه تێده‌په‌ڕێنێت. ئه‌وانه‌ی ده‌یانویست ده‌ست به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لدا بگرن، ئه‌و وه‌ڵامه‌یان له گه‌ل وه‌رگرت كه شایانی بوون. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه هی لایه‌نێكی دیاریكراو نییه به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنی 78 ملیۆنه. ئه‌وه‌ی براوه‌یه گه‌نجان، ژنان، خوێندكاران، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، جوتیاران، فه‌رمانبه‌ران، كرێكاران، خانه‌نشینان و ته‌واوی 78 ملیۆنهكهن".
هه‌روه‌ها گوتی: "هیچ خه‌متان نه‌بێت ئێمه پهیامهكهتانمان وه‌رگرت. زۆر باش تێگه‌یشتین له په‌یامه‌كه‌ی 7ی حوزه‌یران و ئه‌مڕۆیش. ئاكپارتی وه‌ك چۆن له 2002ه‌وه هه‌موانی له‌ئامێزگرتووه و خزمه‌تیان ده‌كات، به‌رده‌وامده‌بێت".
داودئۆغڵو جه‌ختی كرده‌وه كه ئاكپارتی ته‌نها پارتی براوه‌یه له سه‌رتاسه‌ری توركیادا به باكوور و باشوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و ئانادۆڵی ناوینه‌وه.
داودئۆغڵو رایگەیاند: "له‌هه‌موو شوێنێك یه‌كه‌م بووین. له 63 شار یهكهمبووین. له‌شوێنه‌كانی دیكه‌ش سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه هی هه‌موومانه. ئه‌مڕۆ سوورین له‌سه‌ر بینینی جیاوازییه‌كانی وڵات وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندی و ته‌ماشاكردنی مافی هه‌موو هاووڵاتیان بێ جیاكاری و پاراستنی هه‌موو مافه‌كانیان. هیچ كه‌س پێی وانه‌بێت كه له‌و ده‌ستكه‌وته دیموكراسییه‌ی له‌ماوه‌ی 13 ساڵدا به‌ده‌ستمان هێناوه پاشه‌كشه ده‌كه‌ین. هیچ كه‌س پێی وانه‌بێ ده‌كه‌وێته به‌ر جیاكاری و نیگه‌ران نه‌بێت. به‌رده‌وامده‌بین له‌وه‌ی ببینه ئیراده‌ی ده‌سته‌به‌ری به‌هاكانی ته‌واوی پێكهاته‌كانی توركیا له تورك، كورد، عه‌ره‌ب، لاز، چه‌ركه‌ز، رووم و سوننه و عه‌له‌وی. ده‌بینه ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كانی توركیا. هه‌رگیز ئازادی ناكه‌ینه قوربانی ئاسایش و ئاسایشیش ناكه‌ینه قوربانی ئازادی. توركیایه‌ك پێكه‌وه بنیات ده‌نێین كه هه‌م ئاسایش هه‌م ئازادی ده‌سته‌به‌ر بكات. به‌روونی ده‌یڵێم، ئاسایشی گیان و ماڵی هه‌موو هاووڵاتیان و ئازادی بیروباوه‌ڕی هه‌موو هاووڵاتیان ده‌ستبه‌ر ده‌كه‌ین".