Salih Bilici
27 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2015
سەرۆكی گشتی ئاك پارتی و سەرۆكوەزیران ئەحمەد داودئۆغڵو، بەشداری پەخشی هاوبەشی كەناڵەكانی A Haber و ATV كرد، وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە.
لەبارەی ئەوەی كە دەڵێن لەبابەتی سووریا، رووسیا، ئەمریكا و ئێران رۆڵ دەگێڕن، توركیاش رۆڵی نییە، بەو شێوەیە وەڵامی دایەوە: "لەوانەیە رۆژی هەینی داهاتوو جارێكی دیكە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی توركیا، سعوودیە، رووسیا و ئێران كۆببنەوە. ئایا بەنەبوونی توركیا لەهاوكێشەكەدا پرسی سووریا چارەسەر دەبێت؟ ئایا بەبێ توركیا، سووریا توانیوویەتی خۆی فۆرمەڵە بكات؟ ئەگەر توانیبووای ئەمڕۆ ئەسەد تەواوی خاكی وڵاتەكەی لەبەر دەست دەبوو. ناتوانێت چونكە توركیا چارەنووسی سنوورەكانی كە ٩١١ كیلۆمەترە بۆ هیچ وڵاتێك واز لێناهێنێت. ئەوەمان بە رووسیا و ئەمریكاش گوتووە. گوتمان پەیەدە نابێت بەرۆژئاوای فوراتدا تێپەڕێت دەنا دەیپێكین. دووجاریش پێكامان. گوتمان 'سنوورەكانی توركیا نابێت ببەزێنرێن'. پار هەلیكۆپەرێكی سووری خرایە خوارەوە. فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیش پێكێنرا. بێ گەڕانەوە بۆ توركیا ناتوانرێت هیچ شتێك بۆ سووریا بكرێت".
داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا دوای دەستدرێژی گوللە لەپێش بارەگای سەرەكی جەهەپە لەلایەن وەزیری نێوخۆ سەلامی ئاڵتینۆك زانیاری پێدراوە. لەبارەیەوە خەریكی لێكۆڵینەوەن و هیوای خواست ئەنجامدەران دەستگیربكرێن.
داودئۆغڵو ئەوەی خستەڕوو كە بەردەوام دەبن لەرووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و، گوتی: "دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كە هیوادارم ئێمە بەتەنها بتوانین دەسەڵات بگرینە دەست، تاكلایەنانە بەئیدارەیەكی بەهێزتر بەردەوام دەبین لەرووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. لەوبارەیەوە كەس ناتوانێت ئاك پارتی پەراوێز بخات. قۆناغی چارەسەری پرۆژەی ئێمەیە هەدەپە بۆ مەبەستی خۆی بەكاری دێنێت، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش بەرنامەی ئێمەیە مەهەپە بۆ مەبەستی خۆی بەكاریدینێت. رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر وێڕای ناڕەزایەتی هەدەپە و قۆناغی چارەسەریش سەرباری ناڕەزایی مەهەپە درێژەی پێ دەدەین. هەدەپە و مەهەپە دژی یەكتر نین بەڵكو تەواوكەری یەكترین. قۆناغی چارەسەری تەنها كاری یەك دوو لایەن نییە، پێویستی بەرازیبوون و جێبەجێكردنییەتی لەلایەن رای گشتیی و تەواوی هاووڵاتییان".
داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا كە لەهەڵبژاردنی یەكی تشرینی دووەمی داهاتوودا دڵنیایە جەهەپە نابێتە براوەی یەكەم و سێیەمی هەڵبژاردنەكان، گوتی: "جەهەپە لەوانەیە ١٣٠ كورسی پەرلەمان بەرێتەوە، هەموو هەوڵەكانیشی بخاتە گەڕ ناتوانێت ببێتە براوەی یەكەم. ئەمجارە ململانێكە لەنێوان هەدەپە و مەهەپەدایە داخۆ كامیان دەبێتە براوەی سێیەم، بەڵام دیارە مەهەپە دەنگی زیاتر دینێت. تاكە پرسیارێك مابێت ئایا ئاك پارتی دەتوانێت بەتەنها بێتە سەر كورسی حكومڕانی و حكوومەت پیكبێنێت؟ ئەگەر ٢٧٦ كورسیمان بەدەستهێنا دۆخەكە گۆرانی بەسەردا دێت. ئەگەر لەبن ئەو بنمیچەش بمێنینەوە دۆخەكە بەجۆریكی دی دەگۆڕدرێت".
داودئۆغڵو رایگەیاند كەباش دەزانن لایەنەكانی پێكهاتەی هاوتەریب كێن كەپەكەكەیان رازیكردووە بۆ دەستپێكردنەوەی شەڕ و گوتی:
"بۆیە ئەوەمان ئاشكرا كرد كەپەیەدە لە ٢٨ی ئایاری رابردوو لەگەڵ رژێمی ئەسەد لەحەسەكە كۆبۆوە. دەشزانین كێ دەیەوێت پەكەكە بەكاربێنێت بۆ تێكدانی ئارامی توركیا. ئەوان لەنێوان بژاردەكانی لایەنگری توركیا و دوژمنایەتیكردن و زیانگەیاندن بەتوركیا بژاردەی دووەمیان پەسەند كرد. ئەوەی دژی توركیا بێت دەدۆڕێت، ئەوەی لەگەڵ توركیاش بێت سەردەكەوێت. با ئەوە بكەینە نموونە، لەسووریا ژینگەیەكی فەوزەوی درووستبووە، ئەو دەوڵەتانە دەستیان تێوەردا. ئێستا توركیا كارتەكانی دەستی ئاشكرا نەكردوون، بەئاشكراكردنیان تابلۆكە بەجۆرێكی جیاواز دەنەخشێنرێت. ئێمە لەناوچەكە دژی بەزاندنی كایەی ئاسمانی یاساكانی پەیوەندییمان گرتەبەر. لەماوەی سێ رۆژدا لەبنكە و بارەگاكانی پەكەكە ٤٥٨ خاڵمان كردە ئامانج. لەماوەی سێ رۆژدا تەواوی بنكە و بارەگاكانی داعشمان لەسنووری توركیا لەگەڵ زەوی تەخت كرد. دڵنیام لەوەی ئێستا ئەندامانیان لە بەرپرسە باڵاكانیان دەپرسن 'بۆچی، كێ پاڵی بەئێمەوەنا شەڕ هەڵگیرسێنین؟' ئەوانەی ئەو شەڕەیان بەتوركیا فرۆشت ئەنجامەكانیان پێسەلمێنران".