Hemn Osman
27 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2015
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش له شاری كۆنیای توركیا، 30 كه‌س ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لقی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی شاره‌كه‌دا و له یه‌ك كاتدا هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سه‌ر چه‌ند ناونیشانێك ئه‌نجامدا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا 30 كه‌س ده‌ستگیركران.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوان له نه‌خۆشخانه‌ی توێژینه‌وه و په‌روه‌رده‌ی كۆنای پشكنینی ته‌ندروستیان بۆ ده‌كرێت، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لقی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كرێن.