Hemn Osman
07 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2015
لە شاری عەنتاب باشووری توركیا، دەستگیرا بەسەر ژمارەیەكی زۆر قاڵبی سكەلێدانی پارەی كانزایی و چەندین ئامێری دەركردنی ئەو پارانەدا، كە لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە بەكاردەهێنرێن.
بەپێی بەیاننامەیەكی پارێزگای عەنتاب، تیمەكانی لقی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا، لە ماڵێكی گەڕەكی ساڤچیلی شارۆچكەی شاهینبێی سەربە ناوەندی پارێزگای عەنتاب، شەش كەسیان دەستگیركردووە كە گومان دەكرێت ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بن.
لە كاتی پشكنینی بیناكە و ئۆتۆمبێلی گومانلێكراواندا، دەستگیرا بەسەر ژمارەیەكی زۆر قاڵبی سكەلێدانی پارەی كانزایی و چەندین ئامێری دەركردنی ئەو پارانەدا، كە لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە بەكاردەهێنرێن.
دوای تەواو كردنی كارەكانی ئاسایش، گومانلێكراوان رەوانەی دادگا كران و دەستبەسەر كران.