Hemın Othman Mohammed
02 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2016
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له عه‌نتاب، 24 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی عه‌نتابه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، 24 كه‌س به‌تۆمه‌تی ده‌سته‌به‌ركردنی چه‌كدار و پێداویستیی به‌ناوی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه، له‌سه‌ر سنوور ده‌ستگیركراون.
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان، گومانلێكراوه‌كان ره‌وانه‌ی دادگای سێهه‌می تاوانه‌کانی عه‌نتاب كران، دواتر هه‌شت گومانلێكراویان به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستگیرکردنیان درا. 10یان به‌مه‌رج تا رۆژی دادگاییكردنیان و شه‌شه‌که‌ی دیکه‌یان بێ هیچ مه‌رجێک ئازادكران.