Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
22 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی عه‌نتاب گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 54 كه‌س.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، سێ كه‌سی دیكه له بریندارانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی 20ی ئاب، كه كرایه سه‌ر ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه له گه‌ڕه‌كی ئاكدهرهی شارۆچكه‌ی شاهینبەی عه‌نتاب، له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و هێرشه تیرۆریستییه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 54 كه‌س.
ته‌رمه‌كان دوای پشكنینیان له پزیشكی دادوه‌ری راده‌ستی كه‌سوكاریان ده‌كرێنه‌وه.
رۆژی شه‌ممه 20ی ئاب،چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو هێرشێكی تیرۆریستیان كرده سه‌ر ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه له گه‌ڕه‌كی ئاكدهرهی شارۆچكه‌ی شاهینبەی سه‌ربه عه‌نتاب و بەو هۆیەوە 51 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.