Hemın Othman Mohammed
30 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2016
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی عه‌نتاب: "منداڵێكی شه‌ش ساڵان كه له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی عه‌نتاب بریندارببوو، له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشکیی وه‌رده‌گرت گیانی له‌ده‌ستدا، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و هێرشه تیرۆریستییه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 56 كه‌س به‌رزبوویه‌وه".
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی عه‌نتابدا گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆ 56 كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی عه‌نتابه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه له 20ی ئابدا، له ناوچه‌ی بهیباهچهی شارۆچكه‌ی شاهینبه‌ی عه‌نتاب، هێرشێكی تیرۆریستیی ئه‌نجامدراوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "منداڵێكی شه‌ش ساڵان كه له‌و هێرشه تیرۆریستییه‌دا بریندارببوو، له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشکیی وه‌رده‌گرت گیانی له‌ده‌ستدا، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و هێرشه تیرۆریستییه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 56 كه‌س به‌رزبوویه‌وه".