Sangar Hamad Azeez
30 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2016
بە بۆنەی جەژنی سەرکەوتنی ٣٠ ئاب و رۆژی دامەزراندنی سوپای تورکیاوە، رێورەسمێک لەبەردەم ئانتکابیردا لە ئەنقەرە سازکرا.
لە رێورەسمەکەدا هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی پەرلەمان ئیسماعیل قارەمان، سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم، سەرۆکی دادگای دەستوریی زوهتو ئارسلان، سەرۆکی ئەرکانی سوپا خڵوسی ئاکار، سەرۆکی گشتیی جەهەپە کەمال کلچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی، جێگرانی سەرۆکوەزیران نومان کورتوڵموش، نورەدین جانیکلی، مەهمەت شیمشەک، توغرول تورکەشم، وەیسی کایناک، سەرۆکی دامەزراوە باڵاکانی دەزگای دادوەری و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران بەشدارییانکرد.
سەرکۆماری تورکیا لەبەردەم مۆنومێنتی ئانتکابیردا تاجە گوڵینەی دانا. دوای چەند ساتێک وەستان وەک رێز بۆ گیانی شەهیدانی تورکیا، سروودی نەتەوەیی تورکیا لێدرا.
دواتر رەجەب تەیب ئەردۆغان و یاوەرانی چونە نێو مۆنۆمێنتەکە. سەرکۆمار واژووی لەسەر پەڕاوی تایبەتی ئانتکابیر کرد و نووسینەکەی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە.
لەرێورەسمەکەی ئەمساڵدا بەشداریکردنی هاووڵاتیان بۆ جاری یەکەم بووە جێگەی سەرنج.
ساڵانی رابردوو تەنیا بەرپرسانی سەربازیی بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا دەکرد، بەڵام ئەمساڵ هاووڵاتیان و کەسوکاری شەهیدانی ١٥ی تەمووز لەگەڵ سەرکۆمار و شاندی سەرۆکایەتی کۆماردا بەشداریان لە مەراسیمەکە کرد.