Ahmet Akbıyık,Mohammed Baqi Hussein
10 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2017
قۆنیا - AA
ئاگر له سه‌قفی بینای دواناوهندییهك و بهشهناوخۆییهكی كچان له شاری قۆنیا كه‌وته‌وه وزیانی ماددی زۆر به‌ر بیناكان كه‌وت.
ئاگر له سه‌قفی ئاماده‌یی پێشنوێژ و وتاربێژیی مه‌حموود سامی ره‌مه‌زان ئۆغڵو و بهشهناوخۆییهكی كچاندا كه‌وته‌وه و تا ئێستا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نه‌زانراوه.
ده‌ستبه‌جێ ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و توانرا له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێردا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
له میانی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا، كارمه‌ندێكی ئاگركوژێنه‌وه به هۆی كاریگه‌ریی دووكه‌ڵی ئاگره‌كه‌وه باری ته‌ندروستیی تێكچوو.
ئاگره‌كه ته‌نها زیانی ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و له ئێستادا له هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌کۆڵرێته‌وه.