Zehra Ulucak,Rewa Mahmut Hasan
09 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2017
مەکسیکۆ-AA
دوای ئەوەی رۆژی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٨.١ کەناراوەکانی باشووری مەکسیکی هەژاند، ئەمڕۆش ژمارەی کوژراوەکانی ئەو کارەساتە بۆ ٦١ کەس بەرزبوویەوە.
سەرۆکی مەکسیک ئەنریک پێنا نیاتۆ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەدا کە لە پارێزگای ئۆکساکا ٤٥ کەس و لە چیاپاس ١٢ و لە تاباسکۆ ٤ کەس گیانیان لەدەست داوە.
نیاتۆ ئاماژەی بەوەشداوە کە یەک لەسەر سێی خانووەکانی شاری ئۆکساکا رووخاون .
بەم بۆنەیەوە ٣ رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری لەو وڵاتەدا راگەیەندرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ناوەندی نیشتیمانی باهۆز لە ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە، باهۆزێک مەکسیکی گرتووەتەوە و لە باکووری ناوچەی تەکۆلوتلا بووەتە هۆی داڕمانی خاک و خێرایی باهۆزەکە لە کاتژمێرێکدا ٤٥ کیلۆمەتر بووە.
ئەم رووداوە سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لە شوێنە زیانبەرکەوتووەکان سەرقاڵی یارمەتیدانی لێقەوماوانن.