Ayşe Aktaş,Rewa Mahmut Hasan
26 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2017
مەکسیکۆ سیتی - AA
بە هۆی بوومەلەرزەکەی مەکسیکەوە کە سێشەممەی رابردوو بە گوڕی ٧،١ پلە ئەو وڵاتەی هەژاند، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەست دا بۆ ٣٢٥ کەس بەرزبوویەوە.
هەڵسورێنەری بەرگری شارستنی نەتەوەیی، لویس فلیپ پوەنت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی روونکردنەوەیەکی بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە بە هۆی بوومەلەرزەکەوە لە مەکسیکۆسیتی پایتەخت ١٥٦ کەس گیانی لەدەست داوە و بەوەش ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە بۆ ٣٢٥ کەس بەرزبۆتەوە.
لە 8ی ئەیلوولدا بوومەلەرزەیەک لە مەکسیک بە گوڕی ٧،١ روویدابوو و لە بومەلەرزەیەکی تردا ٩٦ کەس گیانیان لەدەست دابوو.