Muhammet Ali Kemal
10 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2016
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەئەنجامی رۆچوونی زەوی بەهۆی گەردەلوولی ئێڕڵی کەمەرەییەوە لە هەردوو ویلایەتی پیوبڵا و ڤێراکروزی مەکسیک گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤٨ کەس بەرزبوویەوە.
حاکمی ویلایەتی پیوبڵا، رافائێل مۆرێنۆ ڤاڵێ رایگەیاند کە تەرمی نۆ کەسی دیکە دۆزراونەتەوە و لەئیستادا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤٨ کەس بەرزبووەتەوە.
هاوکات حاکمی ویلایەتی ڤێراکروز، خافێر دوارتێ لە روونکردنەوەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکرد حکوومەتی خۆجێیی توانیویەتی ئاستی ئاوی ئەو رووبارانە کۆنترۆڵ بکات کە لەئاستێکی مەترسیداردا بوون و زیاتر لە هەزار و ٢٣٠ کەسیشی بۆ ناوچە ئارامەکان گواستووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە و لە نیمچەدوورگەی باخا کالیفۆرنیا باکووری خۆرئاوای مەکسیک، گەردەلوولێکی نوێ بەناوی ''خافێر'' دەستیپێکردووە و کاریگەرییەکانی بینراوە.