Sarp Özer,Muhammet Ali Kemal
26 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە - AA
لە راگەیەنراوێکدا کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، زانیاریی سەبارەت بە مانۆڕی سەربازیی سوپای تورکیا کە رۆژی ١٨ی ئەیلوول لە سلۆپی/خابوور، دەستیپێکرد، بڵاوکراوەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە ''قۆناغی سێیەمی ئەو مانۆڕە سەربازییەی کە لە لایەن سوپای تورکیاوە لە رۆژی ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ەوە لە ناوچەی سلۆپی/خابوور دەستپێکراوە، رۆژی ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ دەستپێدەکات. ئەم بەشەی مانۆڕەکە بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەکانی سەربە سوپای عێراق بەڕێوەدەچێت کە سەرلەئێوارەی دوێنێ بۆ ناوچەکە گوازرانەوە''.
لە راگەیەنراوەکەدا گوتەکانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، عوسمان غانمی کە لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا روونکردەوەی داوە، تیایدا هاتووە ''لەسەر سنووری نێوان عێراق و تورکیا مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشی فراوان، دەستیپێکردووە''.
سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، عوسمان غانمی دوو رۆژ لەمەوبەر لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، خولوسی ئاکار کۆبوویەوە.