Yusuf Aydın Deniz,Abdullah Shukur
23 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
کاندیدی جەھەپە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو رایگەیاند: "ھەڵبژاردنی ئەمڕۆ ٢٣ی حوزەیران بۆ سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ بێگومان ئەم ھەڵبژاردنە واتادارە بۆ پرۆسەی دیموکراسی تورکیا. ھیوادارم ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەمڕۆ لە ئیستانبوڵەکەمان بە ھەردوو وەسفەکەیەوە، ببێتە مایەی خێر".
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو گوتیشی: "سوپاسگوزاری خۆم ئاراستەی گەلەکەم و ھاوشاریانی ئیستانبوڵم دەکەم. ئێوە پێگەی دیموکراسی تورکیادان خستە بەردەم چاوی گشت جیھان و کارە راستییەکەتان نیشانی ئەو وڵاتانەی جیھان دا کە لە ھەوڵی لێکچوواندنی تورکیا بوون بە بەشێکی وڵاتانی ناوچەکە. پشتیوانیتان لە داھاتووی دیموکراسی سەد ساڵەتان کرد، سوپاس ھاوشاریانی ئیستانبوڵم".