Çiğdem Alyanak,Etem Geylan,Berk Özkan,Adem Demir
23 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ئیستانبوڵ رایگەیاند، "لە ئێستادا رکابەرەکەم ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە پێشەوەیە. پیرۆزبایی لێ دەکەم. ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم".
دوای ئەوەی یڵدرم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا ئاماژەی بەوەدا کە قەدەغەی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کۆتاییهاتووە، براوەی هەڵبژاردنەکەی راگەیاند و گوتی: "لە ئێستادا رکابەرەکەم ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە پێشەوەیە. پیرۆزبایی لێ دەکەم. ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم".
بینالی یڵدرم سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کرد کە لەکاتی هەڵمەتەکەدا لەگەڵیدا بوون و گوتی، "ئەوانەی گوێیان لێگرتین، هەلی ئەوەیان داینێ کە باس لە پرۆژە و بەڵێنەکانمان بکەین. هاوکات زۆر سوپاسی خێزانەکەم دەکەم کە فیداکارییەکی زۆریان بەرامبەرم نواند".
یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە لەرێی ئەم هەڵبژاردنەوە جارێکی دیکە نیشانیان دا کە لە تورکیا دیموکراسی بەبێ کەموکوڕی بەڕێوەدەچێت.
بینالی یڵدرم گوتی،' 'هیوادارام هاوڕێمان ئەکرەم ئیمامئۆغڵو خزمەتی جوان پێشکەش بە شارەکە بکات. هەوڵی تەواویش دەدەم تا هاوکاری بکەم لە کارەکانیان کە بۆ سوودگەیاندن بە ئیستانبوڵیەکان ئەنجامی دەدات. دەمەوێت ئەوەش بڵێم. داوا لە یەزدان دەکەم کە ئەم ئەنجامانە بۆ ئیستانبوڵەکەمان بۆ داهاتووی منداڵان و ئافرەتانمان لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ ١٥ ملیۆن هاوڵاتی کە تێێیدا دەژین".