Hatice Şenses Kurukız,Murat Kaya,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
له هه‌ڵبژاردنی گشتیی شاره‌وانیدا كه له 31ی ئاداری 2019دا به‌ڕێوه‌چوو، كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو چوار ملیۆن و 169 هه‌زار و 765 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوە و له به‌رامبه‌ردا كاندیدی ئاك پارتی بۆ ئه‌و پۆسته، بینالی یڵدرم چوار ملیۆن و 156 هه‌زار و 36 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوە.
پارێزه‌ر مه‌همه‌ت سوله‌یمان توركه‌ر كه به‌ناوی جه‌هه‌په‌وه چاودێری كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنەکان ده‌كات، سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنەکانی لە ئیستانبوڵ كرد له دادگای شاره‌كه و كۆنووسه یهكخراوهكانی له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌كه له‌گه‌ڵ میدیاكاران بهشكرد.
بەپێی كۆنووسەكە، كاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆكایەتیی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ، ئەكرەم ئیمامئۆغڵو چوار ملیۆن و 169 هەزار و 765 دەنگی پێدراوە و كاندیدی ئاك پارتی، بینالی یڵدرم چوار ملیۆن و 156 هەزار و 36 دەنگی پێدراوە.
جگە لەوە كاندیدی پارتی سەعادەت، نەجدەت گۆكچنار 103 هەزار و 364 دەنگ و كاندیدی پارتی توركیای سەربەخۆ، سەلیم كۆتیل 27 هەزار و 87 دەنگ و كاندیدی پارتی كۆمۆنیستی توركیا، زەهرا گونەر كارائۆغڵو 10 هەزار و 349 دەنگ و كاندیدی پارتی وەتەن، مستەفا ئیلكەر یوجەل 15 هەزار و 428 دەنگ و كاندیدی پارتی دیموكرات، ئێرسان گۆكگۆز 22 هەزار و 268 دەنگ و كاندیدی پارتی چەپی دیموكرات، موعەممەر ئایدن 30 هەزار و 884 دەنگی بەدەستهێناوە.