Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
23 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکانی توركیا، سه‌عدی گوڤه‌ن رایگه‌یاند "له كورتترین ماوه‌دا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن هاووڵاتییان، ده‌كرێنه‌وه".
سەعدی گوڤەن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی ژمارەی ئه‌نجامی ئەو سندوقانەی له سیستمهكهتاندان، بەنزیکەیی لەسەدا ٦٥ن و رایگه‌یاند "ئه‌نجامی ١٩ هەزار و ٩١٠ سندوق سكانكراون. به نزیكه‌یی، له‌ماوه‌ی نیو كاتژمێردا ئه‌نجامی سه‌رجه‌م سندوقه‌كان سكان ده‌كرێن و دەخرێنە ناو سیستمه‌كه".
گوڤەن هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "پرۆسەی تانەدان هەیە. کە پرۆسەی تانەدان کۆتاییهات، نامەی دەستبەکاربوون دەدرێتە ئەو کەسەی مافی خۆیەتی".