Aylin Sırıklı,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
22 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌عدی گوڤه‌ن وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە تۆمارکردنی هاووڵاتییەکی کۆماری تورکیا دووجار لە سیستمەکەیاندا جێگەی باس نییە رایگەیاند "ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی توركیا تا ئه‌مڕۆ، ٥٧ ملیۆن و ٩٣ هه‌زار و ٩٨٥ دهنگدهرە" و جەختی لەوەشکردەوە کە "مەحاڵە کەسێک هاووڵاتی کۆماری تورکیا نەبێت، بتوانێت دەنگ بدات".
سه‌عدی گوڤه‌ن وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی سەبارەت بە دەنگۆکانی بوونی "دەنگدەری خەیاڵی" و "دەنگدەری مردوو" لەنێو لیستی دەنگدەراندا و بانگەشەکانی "دەنگ بە سوورییەکان دەدرێت" و دۆخی ئەو دەنگدەرانەی کە لەو ناوچانە نیشتەجێ نیین کە رایانگەیاندووە، دایەوە.
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان جەختی لەوەکردەوە ئامادەکارییە بەراییەکانی هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ٣١ی ئاداریان بەڕێژەیەکی زۆر تەواوکردووە و ئاشکرایکرد ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی توركیا تا ئه‌مڕۆ، ٥٧ ملیۆن و ٩٣ هه‌زار و ٩٨٥ دهنگدهرە.
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌عدی گوڤه‌ن هەروەها راشیگەیاند "دوای ئەوەی لەنێو لیستی دەنگدەراندا، شەش هەزار کەسمان تێبینیکرد کە تەمەنیان لەسەروو ١٠٠ ساڵییەوەیە، لێکۆڵینەوەمان لەو تۆمارانە کرد کە گومانمان لێی هەبوو. لەم شەش هەزار کەسە، مردووەکان لە تۆمارەکان سڕدرانەوە".
سه‌عدی گوڤه‌ن له‌باره‌ی ده‌نگۆی به‌شداریكردنی هاووڵاتییانی سووری له ههڵبژاردنەکاندا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كه‌سێك هاووڵاتی كۆماری توركیا نه‌بێت ناتوانێت ده‌نگ بدات.
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌عدی گوڤه‌ن تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان گرنگی نادات به‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی توركیایان به‌ده‌ستهێناوه له كوێوه هاتوون و گوتی: "له‌وانه‌یه ئه‌وانه‌ی له بولگاریا، یۆنان و رووسیاوه هاتبن مافی هاووڵاتیبوونیان پێ درابێت. وه‌ك دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا ئه‌وه كێشه‌ی من نییه. من ته‌نها سه‌یری ئه‌وه ده‌كه‌م كه ئاخۆ كه‌سێك هاووڵاتی كۆماری توركیایه یان نا. ئه‌گه‌ر هاووڵاتییانی كۆماری توركیا مه‌رجه‌كان بیانگرێته‌وه، ته‌مه‌نی ١٨ ساڵی ته‌واو كردبێت، سه‌رباز نه‌بێت وه‌ك ده‌نگده‌ر له لیسته‌كه‌دا تۆماری ده‌كه‌م. ئه‌و سووریانه‌ی هاووڵاتی كۆماری توركیا نین به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانن ده‌نگ بده‌ن. له وڵاته‌كه‌مان ناسنامه‌ی بیانی به ئه‌وان دراوه، به‌ڵام ژماره‌ی ناسنامه بیانییه‌كان به ٩٩ ده‌ست پێ ده‌كات و سیسته‌می ئێمه ئه‌و ناسنامانه قبوڵ ناكات كه به ٩٩ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. بۆیه شتی وا نییه. ته‌واوی ئه‌وانه‌ی ده‌نگ ده‌ده‌ن هاووڵاتییانی كۆماری توركیان".