توركيا

ئۆپەراسیۆن بۆسەر فەتۆ

- له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یەکدا له‌ رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره‌، یاداشتنامەی دەستگیرکردنی بۆ ٣٤ كارمه‌ند و کارمەندی پێشووی حکوومەت دەرکرد و تا ئێستا ٢٧ لە گومانلێکراوەکان دەستگیرکراون.

Barış Kılıç, Muhammet Ali Kemal  | 22.01.2019 - نوێکردنەوە : 24.01.2019
ئۆپەراسیۆن بۆسەر فەتۆ

Ankara

ئەنقەرە- AA

له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یەکدا له‌ رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره‌، یاداشتنامەی دەستگیرکردنی بۆ ٣٤ كارمه‌ند و کارمەندی پێشووی حکوومەت دەرکرد کە ٣٣یان کارمەندی وەزارەتی تەندروستی بوون و ٣٠یان لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و یەکێکیان کارمەندی پێشووی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و دارستانە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە یاداشتنامەی دەستگیرکردنی بۆ ٣٣ کەس دەرکراوە کە زۆرینەیان بەکارهێنەری بایلۆک بوون و کارمەندی وەزارەتی تەندروستی و نەخۆشخانەکان بوون و ٣٠یان لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و هەروەها یاداشتنامەی دەستگیرکردن بۆ کارمەندێکی پێشووی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و دارستان دەرکراوە. تیشک خراوەتە سەر ئەوەش کە کارەکانی دەستگیرکردنیان لە ئەنقەرە و پێنج پارێزگای تورکیا درێژەی هەیە.

لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە تا ئێستا ٢٧ لە گومانلێکراوەکان دەستگیرکراون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın