Salih Bilici,reva haci
21 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لەگەڵ ئەمریکا لە وڵاتی سووریا رایگەیاند: "هەرگیز ناتوانین رێگە بە رێكاری ناوچەیەکی ئارام بدهین وهكو باكووری عێراق".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە "ئەنجوومەنی شورای ئابووری تورکیا" وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتی: "ھەروەک لەگەڵ بەرێز ترەمپ گفتوگۆمان لەسەر کردبوو، ٢٠ میل لەوبەری سنوورەکانمان، ئەمە بۆ ئێمە رێڕەوێکە. نزیکەی ٣٠-٣٢ کیلۆمەترە".
ئەردۆغان گوتی: "ئینشائەڵڵا دووشەممە تا چوارشەممە گەشتمان بۆ رووسیا ھەیە. لەگەڵ بەڕێز پوتین تاوتوێی پێشھاتەکانی ناوچەکە دەکەین. ھەڵسەنگاندنی خۆمان دەکەین. لە کاتێکدا ئێمە بەڵێنی ئەوەمان داوە لەو ناوچانەی لە تیرۆر پاککراونەتەوە ئاسوودەی بۆ گەلی سووریا و برایانمان لەو شوێنە دەستەبەر بکەین. ئەگەر ئێمە نەبووباین ئەوا ھەواڵی مردنی سەدان ھەزار کەسمان لە ئیدلب دەبیست. ئەو ھەنگاوانەی لەم شوێنە ھاویشتوومانە زەمینەی سازانی دروستکرد. ئەوە ئیتر لە عەفرین دەبینن، دۆخی جەرابلوسیش دیارە. بەپێداگرییەوە درێژە بەم قۆناغە دەدەین. ئێستا برادەرانی پەیوەندیدار کارەکانی خۆی لەسەر منبج-یش ئەنجامداوە. دۆخی ئاسایشی منبج دەگرینە دەست و رادەستی خاوەنەکانیان دەکەینەوە".
ئەردۆغان رایگهیاند ''ئامانجمان لە خواستی ناوچەی ئارام ئەوەیە رێکخراوەکانی تیرۆر دووربخەینەوە لە سنوورەکانمان بەشێوەیەک لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیادابێت".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "بە واتایەکی دیکە باس لە ناوچەیەکی ئارام دەکەین بەرامبەر تیرۆریستان نەک ناوچەیەکی ئارام بەرامبەر تورکیا. هەرگیز ناتوانین رێگە بە رێكاری ناوچەیەکی ئارام بدهین وهكو باكووری عێراق. ئێمە خودی خۆمان سنوورەکانمان لەگەڵ سووریا دەخەینە دۆخێکی ئارامەوە. ھەر کەسێک ئامادەیی تیادابێت پشتگیری لۆجیستی ئەم ھەوڵەمان بکات کاری لەگەڵ دەکەین. ئەمەم بە بەڕێز ترەمپیش گووتووە. گووتم'ئێوە پشتگیری لۆجیستیمان پێبدەن ئێمە داعش لێرە پاک دەکەینەوە. رێکخراوە تیرۆریستیەکانی تر لێرە پاک دەکەینەوە.' ئەمانەم بە خودی خۆی گوت؛'ئێوە تەنیا پشتگیری لۆجیستیمان بدەنێ' ".