Özkan Bilgin,Yılmaz Kazandıoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
22 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
هه‌كاری – AA
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی شارۆچكه‌ی یوكسهكۆڤاسەربە پارێزگای هه‌كاری گرتۆته‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر ژیانی ئاسایی خه‌ڵك، به‌ڵام سپی پۆشینی شارۆچكه‌كه‌ش دیمه‌نێكی دڵڕفێنی دروستكردووه.

پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا له یوكسه‌كۆڤا بۆ ٢٠ پله‌ی ژێر سفری سەدی دابه‌زین و ئه‌و سه‌رماوسۆڵه‌یه‌ی رووی له ناوچه‌كه كردووه بووه‌ته هۆی به‌ستنی تۆڕی ئاو و ئه‌مه‌ش هاووڵاتییانی ناچاركردووه به جلیكان ئاو له كانیاوه‌كانه‌وه بهێنن.

دوای كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فر ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان خۆیان ده‌ستیانكرد به راماڵینی به‌فر له سه‌ربان و ده‌ورووبه‌ری ماڵه‌كانیان.

سوێبانی مزگه‌وتی ئیحسانییه و ژماره‌یه‌ك له باڵه‌خانه‌كانی شارۆچكه‌كه چلوره‌یان دروستكردووه و به‌فر له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كان نیشتووه.

به‌فر له یوكسه‌كۆڤا یه‌ك مه‌تر كه‌ڵه‌كه‌بووه و تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر و رێگاوبان به‌فری سه‌ر شه‌قامه‌كانیان راماڵیوه و رێگاكانیان به‌ڕووی هاتوچۆدا كردۆته‌وه.

له ئاسمانه‌وه وێنه‌ی ئه‌و شه‌قام، دار، چیا و گوندانه گیراون كه به‌فر سپی پۆشی كردوون.