Bekir Gürdamar,Ramal Abdullah Mahmood
22 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ – AA
وه‌زیری گه‌یاندن و ژێرخانی توركیا، جاهیت تورهان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ به‌و شێوه‌یه بونیاتنراوه كه هیوای له‌سه‌ر ههڵدهچندرا، رایگه‌یاند "كاره‌كانی گواستنه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه به‌رده‌وامه. خوا یار بێت له مانگی ئاداره‌وه ته‌واو ده‌بێت".
جاهیت تورهان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ گوتی: "فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ به‌و شێوه‌یه بونیاتنراوه كه هیوای له‌سه‌ر ههڵدهچندرا. كاره‌كانی گواستنه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه به‌رده‌وامه. خوا یار بێت له مانگی ئاداره‌وه ته‌واو ده‌بێت".
ناوبراو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ ساڵانە توانای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری هەیە بە ٢٠٠ ملیۆن گه‌شتیار به‌مه‌ش ده‌بێت به یه‌كێك له فڕۆكه‌خانه هه‌ره گه‌وره‌كانی جیهان گوتی: "به هۆی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌وه شاره‌كه ده‌بێته ناوه‌ندی گواستنه‌وه له نێوان وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و باكوور و باشوور".