Ecenur Çolak,Hemın Othman Mohammed
23 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و هاووڵاتییه توركانه كرد كه له رووداوی گڕگرتنی دوو كه‌شتی له گه‌رووی كێرچ گیانیان له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له 21ی كانوونی دووه‌مدا له نزیك گه‌رووی كێرچ دوو كه‌شتی به ناوه‌كانی "Maestro" و "Candy" كه ئاڵای تانزانیا-یان بەرزکردبوویەوە ئاگریان گرتووه و تیمی هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه كه هاووڵاتییانی توركیان له‌نێودابووه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئاماره بەراییه‌كان له كۆی 16 كه‌س له‌و توركانه‌ی له‌نێو تیمی كه‌شتیه‌كه‌دا بوون هه‌شتیان رزگاركراون، چواریان گیانیان له‌ده‌ستداوه و چواره‌كه‌ی دیكه‌یان بێ سه‌روشوێن بوون كه له‌ئێستادا كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنیان درێژه‌ی هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیانی ئه‌و رووداوه بۆ توركیا له كورتترین ماوه‌دا.