Hemn Osman
01 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2015
له شارۆچكه‌ی یوكسێكئۆڤا، به‌هۆی بوونی ئه‌و خه‌نده‌قانه‌ی هه‌ڵكه‌ندراون له پێنج قوتابخانه‌دا سندووقی ده‌نگدان دانه‌نراون، له‌به‌رئه‌وه ده‌نگده‌ران له قوتابخانه‌كانی هه‌مان ناوچه‌دا دهنگكیان دا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو كەوتووە، دوای ئەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی شارۆچكەكە، بڕیاریدا كە بەهۆی باری ئەمنییەوە سندووقی دەنگدانی قوتابخانەكانی سەرەتایی غازی، والی ئەردۆغان گیوبیوز، كوروكۆی و ئاتاتورك، لەگەڵ خوێندنگەی ئامادەیی پیشەیی موحەرەم مالازگیرت و خوێندنگەی ئامادەیی تەكنیكی ئانادۆلو لە گەڕەكەكانی ئۆرمان، یەشیل دەرە، دیزە و جمهوریەت بگوازێتەوە، لە قوتابخانە جیاوازەكانی هەمان گەڕەكدا دانران.
لە دەورووبەری ئەو قوتابخانانەی دەنگدەران دەنگیان تێدا دا، رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ گیرانە بەر.
دەنگدان لە شارۆچكەی یوكسێكئۆڤا، كاتژمێر 7ی بەیانی دەستی پێ كرد، كە تیایدا 69 هەزار و 331 دەنگدەر لە سەر 223 سندووق دەنگ دەدەن.
ئەوەی بووە مایەی سەرنج، هەندی لە هاووڵاتییانی شارۆچكەكە كاتەكانی بەیانی زوو بە جلوبەرگی كلتوورییەوە هاتبوون بۆ دەنگدان.