Mohammed Baqi Hussein
12 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2016
له شاری هه‌كاری پاڵه‌وانێتیی ستریت بۆڵ"3x3 Streetball" دەستی پێ‌کرد.
پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی باسكه‌ی توركیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وه‌رزش و لاوانی پاریزگای هه‌كارییه‌وه رێكخراوە و 18 تیم كه له خوێندكاران و گه‌نجانی شاره‌كه پێكهاتوون به‌شداریی تێدا دەکەن.نوێنه‌ری فیدراسیۆنی باسكه‌ی توركیا له هه‌كاری، یاقوب ئاكتاش سوپاسی هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كرد كه هاوكاریان بوون و رایگه‌یاند، پاڵه‌وانێتییه‌كه سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.