Hemın Othman Mohammed
12 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2016
به‌دروشمی "له به‌رامبه‌ر جه‌نگدا سه‌وڵ بۆ ئاشتی لێده‌ده‌ین"، گه‌نجانی دێرسم له دۆڵی مونزور كه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه ناو به‌ناوی ده‌بیسترێت، چالاكی رافتینگ (به‌له‌مه‌وانی)یان ساز كرد.
ئه‌ندامانی ناوه‌ندی چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانی لاوان، كه له ژێر پێكهاته‌ی شاره‌وانیدا چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به دروشمی "له به‌رامبه‌ر جه‌نگدا سه‌وڵ بۆ ئاشتی لێده‌ده‌ین" له رووباری مونزور رافتینگیان ئه‌نجام دا.
چالاكییه‌كه، له گوندی ئاشاغیتۆرونۆبا ده‌ستی پێكرد، له پردی وهنك كۆتایی هات.
راهێنه‌ر فواد گۆك، باس له‌وه ده‌كات كه هه‌وڵیان داوه گه‌نجان رابهێنن له‌سه‌ر وه‌رزشی رافتینگ و گوتی: "دروشمی ئه‌مساڵمان 'له به‌رامبه‌ر جه‌نگدا سه‌وڵ بۆ ئاشتی لێده‌ده‌ین' بوو. ئێمه وه‌ك گه‌نجانی دێرسم ده‌مانه‌وێت به ئازادی له‌م دۆڵانه‌دا بگه‌ڕێین. به‌دڵنیاییه‌وه شه‌ڕ ناخوازین. ده‌مانه‌وێت هه‌موو كه‌س لێره ببینین، ده‌مانه‌وێت هاووڵاتییانی وڵاتانی جیهان سه‌ردانی ئێره بكه‌ن. نامانه‌وێت به به‌ست و به‌نداو به‌ر به ئاوی مونزور بگیرێت. ئه‌گه‌ر مونزور به ئازادانه بڕژیت و بڕوات، ئێمه‌ش به ئازادی رافتینگ ده‌كه‌ین".