Haydar Toprakçı,Ramal Abdullah Mahmood
09 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2018
دێرسم - AA
سه‌رتاچ و ئاله‌ڤ یكڵمازی بوك و زاوا له دێرسم، بەرلە ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان به جلوبەرگی بوك و زاواییه‌وه له ئاوی فێنكی رووبای مونزور پێشبڕكێی سه‌وڵ لێدانیان ئه‌نجامدا.
له كاتێكدا ئه‌و پرۆژانه به‌رده‌وامیان هه‌یه كه به رابه‌رایه‌تی پارێزگار و بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی دێرسم، تونجای سۆنه‌ل ده‌ستیپێكردووه كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زرێندرا، ره‌وشی ئارام له شاره‌كه رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ره‌نگده‌داته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئایاردا له دێرسم به سه‌ركه‌وتووی میوانداری پاڵه‌وانیەتی پێشبڕكێی سه‌وڵ لێدانی توركیا كرا، رووباری مونزور كه وه‌ك مه‌یدانی پێشبڕكێی سه‌وڵ لێدانی نێوده‌وڵه‌تی تۆماركراوه، رۆژ له دوای رۆژ ژماره‌ی ئه‌و شه‌یدایانه‌ی وه‌رزشی پێشبڕكێی سه‌وڵ لێدان رووی تێده‌كه‌ن له زیانبووندایه.
رووباری مونزور له‌نێو ئه‌و شوێنه جوانهدایه بۆ وێنه‌گرتن كه ئه‌و بوك و زاوایانه‌ی ده‌خوازن بەرلە ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان دیمه‌نی جیاواز و جوان بخه‌نه نێو ئه‌لبومی وێنهكانیانهوه رووی تێده‌كه‌ن.
سه‌رتاچ و ئاله‌ڤ یكڵمازی بوك و زاوا بەرلە ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان له ده‌ورووبه‌ری رووبای مونزور وێنه‌یان گرت.
دوای وێنه‌گرتن ئه‌و بوك و زاوایه پێشبڕكێی سه‌وڵ لێدانیان ئه‌نجامدا و كاتێكی خۆشیان بەسەربرد.
- به‌جلوبه‌رگی بوك و زاواییه‌وه پێنج كیلۆمەتر پێشبڕكێی سه‌وڵ لێدانیان ئه‌نجامدا
دوای پێشبڕكێی سه‌وڵ لێدانه‌كه سه‌رتاچ یكڵمازی زاوا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌ك بوك و زاوا سه‌رمه‌شقی پێشبڕكێی سه‌وڵ لێدان بوون له رووباری مونزور له دێرسم و گوتی: "دوای وێنه‌گرتن نزیكه‌ی پێنج كیلۆمه‌تر پێشبڕكێی سه‌وڵ لێدانمان ئه‌نجامدا. به‌ڕاستی پێشبڕكێیه‌كی خۆش بوو. دڵڕفێنی ئه‌و رووباره و ده‌ورووبه‌ریشی چێژێكی زیاتری پێ به‌خشین. پێشنیاز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی دێته ئێره خۆی له‌و پێشبڕكێیه بێبه‌ش نه‌كات. سه‌وڵ لێدان هه‌ندێك جیاوازه له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری. بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وینه دڵه‌ڕاوكێوه ئه‌و پێشبڕكێیهمان ئه‌نجامدا و به‌ڕاستی زۆر خۆش بوو".
ئاله‌ڤ یكڵماز كه بوكهكهیه به ئاماژه‌دان به جوانی و دڵڕفێنی سروشتی دێرسم و ژیانی هاوچه‌رخانه له شاره‌كه‌دا، گوتی: "به‌ر له ئاهه‌نگه‌كه له‌نێو باوه‌شی سروشتدا وێنه‌مان گرت. ئه‌و كاره‌ی یه‌كه‌مجار ئێمه له دێرسم تاقیمانكردهوه زۆر خۆش و چێژبه‌خش بوو به تایبه‌ت شه‌پۆله‌كانی رووبار".