Fahrettin İbrahim
09 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای لەبارەی لافاوه‌كه‌ی ئۆردو رایگەیاند: "كه‌س گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه. زیانه‌كانیش له‌خوار ئه‌و ئاسته‌وه‌یه كه له میدیادا باسی لێوه ده‌كرێت".
بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی ئەو شوێنانەی بە هۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە، جێگری سه‌رکۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای سەردانی پارێزگای ئۆردوی کرد.
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای کە لە نزیکەوە لە رەوشی زیانلێکەوتووانی ناوچەکەی کۆلێیەوە، رایگەیاند: "ئێستا هیچ زیانبهركهوتوویهك و هاووڵاتییه‌ك كه پێویستی به هه‌ر شتێك بێت (له لافاوه‌كه‌ی ئۆردو) نه‌ماوه كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هانایانه‌وه نه‌چووبن".
فوئاد ئۆكتای رایگەیاند: "پێویستمان به وه‌رچه‌رخانێكی ژیرانه هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا ده‌چینه قۆناغێكه‌وه كه پێویسته زۆر هه‌ستیارتر بین له‌باره‌ی دروستكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون و شوێنكار".