Aynur Ekiz,Ramal Abdullah Mahmood
10 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2018
ریزه - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند: "به‌رده‌وامی به هه‌ڵمه‌تی جۆراوجۆر ده‌درێت. ئێوه گوێ به‌و هه‌ڵمه‌تانه مه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر دۆلاریان هه‌بێت ئێمه گه‌ل و مافی خۆمان و خودامان هه‌یه".
ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یراندا وه‌ك یه‌كه‌م "سه‌رۆك"ی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له توركیا هه‌ڵبژێردرا سه‌ردانی زێدی خۆی شارۆچكه‌ی گونه‌یسو-ی كرد له پارێزگای ریزه.
له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا ئه‌ردۆغان گوتی: "زیاتر كارده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین. خوا یار بێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین ژیانی هه‌ر ٨١ پارێزگا(ی توركیا) بگه‌یه‌نینه ئاستی سه‌رده‌میانه‌تر. بزانن كه ئێستا له رابردوو زۆر باشترین و داهاتووش له ئێستا باشتر ده‌بین. هیچ نیگه‌رانی ئه‌وه مه‌بن. به‌رده‌وامی به هه‌ڵمه‌تی جۆراوجۆر ده‌درێت. ئێوه گوێ به‌و هه‌ڵمه‌تانه مه‌ده‌ن. بیرتان نه‌چێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان دۆلاریان هه‌بێت ئێمه گه‌ل و مافی خۆمان و خودامان هه‌یه. ئێمه‌مانان زۆر كار ده‌كه‌ین. ١٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له كوێ بووین ئێستا له كوێین. هیوای پشوودرێژی و كۆڵنه‌دانتان بۆ ده‌خوازم. خوا یار بێت به جیاوازه‌وه ده‌گه‌ینه ساڵی ٢٠٢٣. من باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه چونكه ئێوه له ٢٤ی حوزه‌یران ئێمه‌تان به ته‌نها جێنه‌هێشت".